عیراقی
هەوڵی کوشتنی کاندیدێک درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کاندیدێکی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق لەسەر پشکی هاوپەیمانی عەزم، لە هەوڵێکی کوشتن لە بەغدا رزگاریبوو.
کاندیدێکی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق لەسەر پشکی هاوپەیمانی عەزم، لە هەوڵێکی کوشتن لە بەغدا رزگاریبوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە هاوپەیمانیی عەزم، لە راگەیەندراوێکیدا کە بڵاویکردووەتەوە ئاماژە بەوەدەکات "مەحمود ئەلقەیسی، کاندیدی هاوپەیمانییەکە لە ناوچەی ئەلعوەیسات لە شارۆچکەی ئەبوغرێب لە رۆژئاوای بەغدا گردبوونەوەیەکی جەماوەری بۆ بانگەشەکردن بۆ خۆی رێکخستووە، لە میانی کۆبوونەوە جەماوەرییەکەدا، ژمارەیەک چەکدار دەستڕێژی گوللەیان لە مەحمود ئەلقەیسی کردووە".
ئەوەشخراوەتەڕوو "کە تەقەکردنەکە هیچ زیانێکی مرۆیی لێنەکەوتووەتەوە و چەکدارەکان دوای تەقەکردنەکە، بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوون".
هاوپەیمانیی عەزم لەلایەن خەمیس خەنجەر سەرۆکایەتی دەکرێت و بەشداریی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عیراق دەکات.
ر. ر
ر. ر