عیراقی
نرخی دۆلار دادەبزێتەوە بۆ 120 هەزار دینار؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رایگەیاند، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لە پرۆژ یاسای بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2022 جێگیرە و هیچ گۆڕانێک تیایدا روونادات.
وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رایگەیاند، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لە پرۆژ یاسای بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2022 جێگیرە و هیچ گۆڕانێک تیایدا روونادات.
ئەمڕۆ دووشەممە شەشی ئەیلولی 2021 حەسەن نازم، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە رۆژنانەمی سەباحی فەرمی راگەیاند "بیرۆکەی بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار چەندین ساڵە پێشنیازکراوە، بەڵام حکومەتەکانی پێشوو بوێری ئەوەیان نەبووە جێبەجێی بکەن، چونکە چەندین کیشە و گفتوگۆ بەدوای خۆدا دەهێنێت".
ئەوەشی خستووتەڕوو "حکومەت چەند هەنگاوێک دەگرێتەبەر و دواتر بڕیاری لەبارەوە دەدات، لەو باوەڕەشدانیم ئەم حکومەتە نرخی دۆلار دابەزێنێت و لە بودجەی 2022 شدا کە هەر ئەم حکومەتە ئامادەی دەکات پاشەکەشەی لێ ناکات و نرخی دۆلار دانابەزێنێت".
باسی لەوەشکردووە" بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار لە پێناو پڕکردنەوەی کەمی داهات بووە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتی خاوەوە، بەڵام ئەگەر نرخی نەوت زیاتریش بەرزببێتەوە نرخی دۆلار دانابەزێتەوە".
ر. ر
ر. ر