عیراقی
بەڵێنێکی نوێ لە سەرۆکی حکومەتەوە بۆ کەسوکاری شەهیدان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی حکومەتی عیراق بەڵێنێکی نوێ بە کەسوکاری شەهیدان دەدات و جەخت دەکاتەوە خوێنی شەهیدان بەفیڕۆ نادرێت.
مستەفا کازمی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە میانی وتارێکییدا لە لە مەراسیمی یادکردنەوەی ژمارەیەک لە شەهیدانی دەزگای دژەتیرۆری عیراقی‌دا پێشکەشیکرد، رایگەیاند "چەند کاتژمیرێک پێش ئێستا قارەمانانی دەزگای دژەتیرۆر لە کەرکوک گروپێکی تیرۆرستیی سەر بە داعشیان بەتەواوەتی لەناوبرد".
وتیشی "ئێمه شانازیی به هه‌مو شه‌هیده قاره‌مانه‌كانه‌وه ده‌كه‌ین كه فیداكارییه‌كانی ئه‌وان لێره‌دا كۆتایی نایه‌ت".
سەورۆک وەزیرانی عیراق جەختیکردەوە "شه‌هیده‌كانمان شانازیی عیراقن و به‌ڵێن ده‌ده‌ین خوێنی قوربانیه‌كانمان به‌فیڕۆ نادرێت".
کازمی دەشڵیت "خێزان و منداڵه‌كانی شەهیدان له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا رێزلێگیراو ده‌بن، چاوه‌كانیشمان لێك نانێین تا نه‌هێشتنی دواین تیرۆرست له‌عێراقدا".
ب.م