کوردستانی
وەزارەتی دارایی و ئابووریی لە بارەی مووچەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، خانەنشینی پلە تایبەتییەکان لەکاتی هەموارکردنەوەی مووچەکانیان خزمەتی شارستانی، پێشمەرگەیاتی، هێزەکانی ناوخۆ، سەندیکا و ئاوارەییان بۆ هەژمار دەکرێت و دەبێت لەماوەی دوو مانگدا بەڵگەنامەکانیان پێشکەشی ئەنجومەنی راژە بکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوسراوێکی فەرمی بڵاوکردەوە کە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەر و تێیدا هاتووە "خانەنشینی سەرجەم پلە تایبەتییەکان لەکاتی هەموارکردنەوەی مووچەکانیان بەگوێرەی یاسای چاکسازی، خزمەتی (شارستانی، پێشمەرگەیاتی، هێزەکانی ناوخۆ، سەندیکا و ئاوارەییان) بۆ هەژمار دەکرێت، بۆیە پێویستە ئەو کەسانە بەڵگەنامەکانیان ئاڕاستەی لیژنەی راژەی ئەنجومەنی وەزیران بکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "ئەو کەسانەی خزمەتی پێشمەرگایەتییان هەیە پێویستە لەرێگەی وەزارەتی پێشمەرگەوە راستاندن بۆ بەڵگەنامەکانیان بکرێت و پاشان بۆ لیژنەی راژە بەرزبکرێتەوە، تا تەواوکردنی رێکارەکانیش مووچەی خانەنشینی پلە تایبەتییەکان بەرێژەی 50% تا 60% خەرج دەکرێت".
دەقی نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی:

ر. ر
بیروڕا