کوردستانی

دوو وەزارەتی هەرێمی کوردستان و عیراق بە ئەلکترۆنی پێکەوە بەسترانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو وەزارەتی هەرێمی کوردستان و عیراق بە ئەلکترۆنی پێکەوە بەسترانەوە
مەودا میدیا-

سیستەمی ئەلیكترۆنی نێوان وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی بازرگانیی عیراق كەوتەكار، ئەوەش کاری یەک هەفتەی کرد بە کاتژمێرێک  بە تێچوویەکی کەم.
  
ئەمڕۆ پێنج شەممە نۆی ئەیلولی 2021 وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "لە رۆژی پێنچشەممە رێكەوتی نۆی ئەیلولی2021  سیستەمی ئەلیكترۆنی  خرایە كار و یەكەمین نووسراو لە نێوان وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی بازرگانیی عیراق لە رێگەی ئەلیكترۆنەوە نێردرا".  
  
هاوکات بڵند مەحەمەد مەولود، بەرێوەبەری گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان رایگەیاند "لەمڕۆ بە دواوە لە رێگەی سیستەمی ئەلیكترۆنییەوە مامەڵە و كارەكان نێوان وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی بازرگانیی عیراق بە شێوەی ئەلیكترۆنی (ئۆڵاین) بەڕێوەدەچێت".  
  
پرۆسەی بە ئەلیكترۆنی كردنی كارەكان لەلایەن نوێنەرانی هەرێم لە بەغداوە نێوان وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان و تیمی تەكنیكی وەزارەتی بازرگانیی عیراق سەرپەرشتی كراوە، سیستەمەكە لە دوای شەش مانگ تاقیكردنەوە و كاركردندا دواجار سیستەمەكە خرایەكار لە پێشوودا نووسراوێكی نێوان وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازی و وەزارەتی بازرگانیی عیِراق زیاتر لە هەفتەیەكی دەخایاند بە تێچووەوە، بەڵام ئێستا لە رێگەی ئەو سیستەمەوە كەمتر لە كاتژمێرێك  و بەبێ تێچوو كارەكان رایی دەكرێن، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوەکە.  

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan