کوردستانی
ئاسایشی شارەزوور سزادانی دوو تۆمەتباری راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزور رایگەیاند، دوو تۆمەتبار سزادران کە بە تۆمەتی جیا تۆمەتبار کرابوون لە رابردوودا.
بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزور رایگەیاند، دوو تۆمەتبار سزادران کە بە تۆمەتی جیا تۆمەتبار کرابوون لە رابردوودا.
بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد "دوای ئەوەی لە ماوەکانی رابردوودا بە فەرمانی دادوەر ھێزەکانیان توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن و دوای رەوانەکردنی دۆسییەکانیان بۆ بەردەم دادگا و دواجار دادگا سزایی یاسایی بۆ ھەردوو تۆمەتبارەکە دەرکردووە".
ئەوەشی خستووتەڕوو، تۆمەتبار (ش .م .ێ) بە یەک ساڵ زیندانی و بڕی پێنج ملیۆن دیناری عیراقی سزادرا بەپێی ماددەی 30 لە یاسای بەرەنگار بونەوەی ماددەی ھۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵیەکان، تۆمەتباری دووەم بەناوی (ک . ع . أ) بە یەک ساڵ زیندانی بە پێی ماددەی (430/1) لە یاسای سزاکان سزادرا.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا



