کوردستانی

زانیاریی ورد لەسەر تۆپبارانکردنی حزبەکانی رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاریی ورد لەسەر تۆپبارانکردنی حزبەکانی رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا-

میدیای فەرمی ئێران رایگەیاند، هێرشەکەى سەر بنکە و پێگەکانى حزبەکانى رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان سەرەتا لەرێگەى تۆپهاوێژەوە بووە، دواتریش درۆنى بۆمبڕێژکراو بەکارهێنراوە.  

ئاژانسی هەواڵی میهرى ئێرانی لە هەواڵێکیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ تۆپخانەکانی ئێران بۆ ماوەی 30 خولەک گوندەکانی تەلان و کوێستانەکانی بەربزین و بن رەشکینیان لەسنوری ناحیەی سیدەکانی سەر بە قەزای سۆرانیان تۆپباران کرد.  
 
بە پێی زانیارییەکان بۆردومانەكەی بەیانیی ئەمڕۆی ئێران لە سنوری گوندەكانی باڵەكایەتی و سیدەكان كە لەرێگەی فڕۆكە و تۆپخانەكانییەوە كردی، بارەگاكانی حزبی دیموكراتی كوردستان (حدكا)ی كردووەتە ئامانج و زیانی مادییان هەبووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە دوای پێنج ساڵ، ئێران بۆ یەکەمجار بنکەی پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی لە بەرزاییەکانی ئالانە لە دەڤەری باڵەکایەتی و بەربزێن لە دەڤەری برادۆست بۆردومانکرد.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan