عیراقی

گەشتە ئاسمانییەکان بۆ هیندستان بە چەند رێنماییەک دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەشتە ئاسمانییەکان بۆ هیندستان بە چەند رێنماییەک دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا-

هێڵی ئاسمانی مەدەنی عیراق رایگەیاند، ئەو کەسانەی نەخۆشییان هەیە لەگەڵ کەسی هاوەڵیان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و بەجێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان دەتوانن سەردانی هیندستان بکەن بۆ مەبەستی چارەسەرکردن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە هێڵی ئاسمانی مەدەنی عیراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا ئاماژەی بەوەدەکات،  وەزارەتی تەندروستی فیدڕاڵ رەزامەندی دەربڕی کە ئەو کەسانەی بۆ چارەسەری نەخۆشی سەردانی هیندستان دەکەن لەگەڵ کەسانی هاوەڵیان، دەتوانن راستەوخۆ گەشتەکانیان ئەنجام بدەن و لەمەودوا رەزامەندی پێشوەخت وەرناگیرێت، داوا لەهاوڵاتییان دەکەن پێش گەشتکردن هەموو رێنماییەکان جێبەجێ بکەن لەوانەش پشکنینی تەندروستی.

ئەوە لە کاتێکدایە لەپێناو رێگری لە بڵاوبونەوەی کۆرۆنالە ماوەی رابردوودا عیراق گەشتکردنی لەگەڵ ژمارەیەک وڵات راگرت، لەوانە هیندستان کە لە ماوەی رابردودا کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەربڵاو تێیدا بڵاوببوەوە، بەڵام ئێستا ژمارەی توشبوان لەو وڵاتە کەمبوەتەوە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان