کوردستانی

ئیتڵاعات 10 هاوڵاتی کوردی مەهابادی دەستگیرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیتڵاعات 10 هاوڵاتی کوردی مەهابادی دەستگیرکرد
مەودا میدیا-

هێزەکانی ئیتڵاعاتی ئێران لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان 10 هاوڵاتییان دەستگیرتکرد.

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 9ی ئه‌یلوولی 2021، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد زیاتر لە 10 هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کردوە.
 
 بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە رێکخراوەکە بڵاویکردوونەتەوە ناسنامەی هەشت لە دەستگیرکراوەکان بریتییە لە؛ ئاکام سەرکانی، محەمەد سیاقۆڵ، شۆڕش کورانی، موختار نەبی، رەحمان دان زی، مەحمود یاڵاچاکی، جەلال کامێشانی و فەرهاد رەحیم.

رێکخراوەکە هیچ ئاماژەیەکی بە هۆکاری دەسگیرکردنیان و ئەو تۆمەتەی دراوەتە پاڵیان نەکردووە.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan