عیراقی
هەرکەسێک وێنەی کاندیدەکان بدڕێنێت سزا دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق رایگەیاند هەرکەسێک وێنە و پۆستەری هەڵواسراوی کاندیدەکان بدڕێنێت یان بیانشێوێنێت سزا دەدرێت.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی ئەنجومەنەی باڵای دادوەری، سزاکە بەپێی مادەی 35ی یاسای هەڵبژاردنی ساڵی 2020 دەبێت.
مادە ئاماژەپێکراوەکە باس لەوە دەکات هەرکەسێک وێنە و پۆستەری کاندیدەکان بشێوێنت یان دەنگۆی پاشەکشێیان لە هەڵبژاردن بڵاوبکاتەوە یان زیان بە ئامرازەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنیان بگەیەنێت سزا دەدرێت.
سزا دیاریکراوەکەش بریتییە لە زیندانیکردن بە ماوەیەک کە لە مانگێک کەمتر و لە ساڵێک زیاتر نەبێت، وە پێبژاردنێک کە لە ملیۆنێکەوە دەستپێدەکات تا پێنج ملیۆن دینار.
ب.م