کوردستانی

وەزیری پلاندانان: هانی خەڵک دەدەین بۆ بەکارهێنانی وزەی خۆر

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری پلاندانان: هانی خەڵک دەدەین بۆ بەکارهێنانی وزەی خۆر
مەودا میدیا-

وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان هانی خەڵک دەدات بۆ بەکارهێنانی وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و دەڵێت "تێچووی کەمترە".

دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە مەراسیمێکدا کە لە هەولێر بەڕێوەچوو قسەی بۆ میدیاکان کرد و وتی "پلانمان وایە بەرهەمهێنانی کارەبا بەو ئاراستەیە بچێت کە بە تیشکی خۆر بەرهەمبهێندرێت".

روونیکردەوە "بەمە هەم ئەو بارگرانییەی لەسەر حکومەتە کە دەبێتەوە هەم کەرتی تایبەت دەگەشێتەوە بەتایبەت ئەو کۆمپانیایانەی لەو بوارە کار دەکەن".

ناوبراو وتیشی "دەمانەوێت خەڵک هانبدرێت ئەو جۆرە کارەبایە بەکاربهێنن، چونکە هەم دۆستی ژینگەیە هەم تێچووی زۆر کەمترە".

ب.م

Qaiwan
Qaiwan