کوردستانی
قوباد تاڵەبانی وتارەکەی مام جەلالی لە کەرکوک دووبارە کردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی هاوپەیمانیی کوردستان لە کەرکوکەوە دەستیپێکرد و قوباد تاڵەبانی بە وتارە مێژووییەکەی مام جەلال دەرگای بانگەشەی خستەسەرپشت.
قەباد تاڵەبانی، سەرۆکی لیستی هاوپەیمانیی کوردستان لە وتاری دەستپێکی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا قسەیکرد و رایگەیاند "ئەمڕۆ هاتووین لە کەرکوکەوە دەستپێکی بانگەشەی رابگەیەنین و بەڵێنی یەکڕیزی بدەین بە خەڵکی کوردەستان و هەر لێرەشەوە سەرکەوتن راگەدەگەیەنین".
وتیشی "من دەمەوێت بە وتارە مێژووییەکەی باوکم دەستپێبکەم، هەتا کوردێک مابێت کەرکوک قودسی کوردستانە و سنوری کوردستان حەمرینە و هەر حەمرینیش دەبێت".
ناوبراو وتیشی "ئێمە دەمانەوێت بە تەواویی کۆتایی بە دەسەڵاتی خۆسەپێنی ئێستای کەرکوک بهێنین و یەکێک لە ئێوە بکەینە پاریزگاری کەرکوک".
جەختیشیکردەوە "ئێمە لە ستەمی سەر جوتیاران و خەڵکی دانیشتووی ناوجەکە تێدەگەین و هاوپەیمانیی کوردستان خەمی ئەوانی لەکۆڵناوە".
تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد "هەندێک حزب هەن کە ئەگەر بەرگریش لە کەرکوک بکەن بۆ دەتکەوتنی تایبەتی خۆیان و وەرگرتنی پۆستی زیاترە لە سایەی کێسەی کەرکوکدا".
زیاتر روونیکردەوە و وتی "لە بەغدا کەس حساب بۆ حزبە بچووکەکان ناکات و هیچ سەنگ و قورساییەکیان نییە، بۆیە دەبێت خەڵک دەنگ بە هاوپەیمانیی کوردستان بدات".

بیروڕا