کوردستانی

هۆشدارییەکی توند بۆ شۆفێران

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشدارییەکی توند بۆ شۆفێران
مەودا میدیا-

هاتوچۆی گەرمیان هۆشداری توند بە شۆفێری بارهەڵگرەکان دەدات و داوایان لێدەکات نەبنە هۆکار بۆ عەزیەتدانی هاوڵاتییان.

بەڕیوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە ئاگادارکردنەوەیەکدا هۆشداری دەدات بە شۆفێری بارهەڵگرەکان و دەڵێت "ئەگەر پێویست بکات بە کرێن ئۆتۆمبێلەکان رادەکێشن بۆ گەراجی دەستبەسەرداگرتن".

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە چەندین نامەی سکاڵا گەیشتووەتە دەستی بەڕێوەبەرایەتییەکە کە ئەو شۆفێرانە هاوڵاتییانیان هەراسانکردووە.

روونیشکراوەتەوە چەندین جار شۆفێرانی بارهەڵگرەکانیان ئاگادارکردووەتەوە کەناو ماڵەکان و تەنیشت قوتابخانە و خویندنگەکان و مزگەوتەکان شوێنی بەجێهێشتنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ئامێری کشتوکاڵی و ئامێری بیناسازی و پاسی گەورە نیین. 

ب.م

Qaiwan
Qaiwan