کوردستانی
مەودا میدیا چارەنوسی 57 کۆچبەرە کوردەکەی سوریا ئاشکرادەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی دەزگای لوتکە رایگەیاند، دەزگای لوتکە بە هاوکاری راستەوخۆی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم رێکارە یاساییەکانی بۆ گێڕانەوەی ئەو 57 کۆچبەرە کوردەی لە سوریا گیریان خواردووە تەواووکردووە، سبەنێی دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.
ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە مەودا میدیای راگەیاند "بە هاوکاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبینێ ئەو 57 کۆچبەرە کوردەی لە سوریا گیریان خواردووە بە سەلامەتی دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان".
روونیشیکردەوە "دەزگای لوتکە سەرجەم رێکارە یاساییەکانی تەواووکردووە و بڕیارە سبەینێ کۆچبەرەکان لە سوریاوە بگەڕێندرێنەوە بۆ تورکیا و لەوێشەوە بگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان".
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا 57 کۆچبەری کورد کە سەرجەمیان خهڵكی ههرێمی كوردستانن و دوای ئهوهی ویستویانە لە تورکیاوە بەرە و ئەوروپا کۆچبکەن دەستگیرکراون وتویانە خەڵکی سوریاین و دهسهڵاتدارانی توركیاش ئهوانیان دیپۆرتی سوریا کردبووەوە.

لە ئێستادا پهنابهرهكان له كهمپی (ئیوا– شبیبی)ی ناوچهی ئهعزازی سهر به پارێزگای حهلهب له باكوری سوریا و هاوسنووری توركیا لە لایەن گروپی چەکدارانی بەرەی نوسرەی نزیک لە تورکیا دهستبهسهر كراون.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا