کوردستانی
سلێمانی؛ سێ كه‌س به‌تۆمه‌تی فێڵكردن و رفاندنی ئۆتۆمبێل ده‌ستگیركران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگه‌یاند،سێ كه‌س به‌تۆمه‌تی فێڵكردن و رفاندنی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییه‌ك و له‌سه‌ر داوای پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركران.
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاویكرده‌وه کە تێیدا هاتووە، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی حەوتی ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاگاداركراینه‌وه كه سێ كه‌س له ناو شاری سلێمانی هه‌ستاون به قۆڵبڕین و رفاندنی ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ناڤارا ره‌نگی سپی كه خاوه‌نداریه‌تییه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هاوڵاتی (شاڵاو ئه‌حمه‌د فه‌قێ ره‌شید) دانیشتوی سلێمانی، ده‌ست به‌جێ سه‌رجه‌م بازگه و مه‌فره‌زه و هێزه‌كانمان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی له‌م رووداوه ئاگادار كرانه‌وه.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سه‌ره‌نجام پاش دوو كاتژمێر، ئۆتۆمبێله‌كه و تۆمه‌تباره‌كان له سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ده‌ستگیركران.
ئاماژەی بەوەشکرد "سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه‌كان، داواكراوبوون به‌پێی ماده‌ی 456 له‌یاسای سزادانی عیراقی پاشان به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی كه‌یسه‌كه راده‌ستی بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واری شار كران له‌سلێمانی".
ر. ر
ر. ر
بیروڕا