کوردستانی

ئەگەر ئەم کارە بەردەوامبێت سلێمانی و گەرمیان بێ کارەبا دەبن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەگەر ئەم کارە بەردەوامبێت سلێمانی و گەرمیان بێ کارەبا دەبن
مەودا میدیا-

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، ماوەیەکە گروپێک هەڵدەستن بە دزینی ئاسنی ئەو تاوەرانەی کارەبا بۆ سلێمانی و گەرمیان دەگوازنەوە و مەترسی کەوتنی تاوەرەکان و بێ کارەبایی گەرمیان و سلێمانی هەیە.

لای خۆشییەوە سالار حسامەدین، بەرێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "کۆمەڵێك کەس لە سنوری ناوچەی سەنگاو هەستاون بە دزینی ئاسنی ئەو تاوەرانەی کارەبا بۆ سلێمانی و گەرمیان دەگوازنەوە، زیانە ماددییەکانی ئەو کارە بە 200 ملیۆن دینار دەخەمڵێنترێت و نیوەی سلێمانی و گەرمیان بێ کارەبا دەبن".

بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەکە توانراوە چەند کەسكێکیان لێ دەستگیربکرێت, بەڵام پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان کاری زیاتر بکەن بۆ بنەبڕکردنی ئەو دیاردەیە و کە تاوانێکە بەرامبەر سلێمانی و گەرمیان دەکرێت، سالار حسامەدین وا دەڵیت.
ر. ر



Qaiwan
Qaiwan