عیراقی
50 ملیۆن قەرز بە هاوڵاتییان دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بانکی رافیدەینی عیراقی پێدانی بڕی 50 ملیۆن دیناری وەک قەرز بە هاوڵاتییان راگەیاند و ئەو پارەیەش فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتییان دەتوانن وەری بگرن و لێی سودمەندببن.
بانکی رافیدەینی عیراقی پێدانی بڕی 50 ملیۆن دیناری وەک قەرز بە هاوڵاتییان راگەیاند و ئەو پارەیەش فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتییان دەتوانن وەری بگرن و لێی سودمەندببن.
ئەمڕۆ هەینی 10ی ئەیلولی 2021 لە راگەیەندراوێکدا بانکی رافیدەینی عیراق رایگەیاند "لە رێگەی لقەکانی بانکەکەمانەوە بە بەهای 50 ملیۆن دینار قەرز بۆ وەبەرهێنان و نۆژەنکردنەوە دەبەخشین بە هاوڵاتییان".
بانکی رافیدەینی عیراقی ئەوەشی خستووتەڕوو "قەرزەکە هەریەکە لە فەرمانبەران، ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتیان دەتوانن وەری بگرن و لێی سودمەند ببن".
ر. ر
ر. ر