کوردستانی
لەم پارێزگایە کەسێک هەزار دەفتەر دۆلاری بردووە و هەڵهاتووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆییەک بڵابووەتەوە کە باس لەوە دەکات هاوڵاتییەک بە ناوی زریان هەورامی لە شاری هەولێر بڕی هەزار دەفتەر دۆلاری لە هاوڵاتییان وەرگرتووە و هەڵهاتووە، وتەبێژی پۆلیسی هەولێریش رایگەیاند، تا ئێستا هیچ کەسێک بۆ ئەو مەبەستە سکاڵای تۆمار نەکردووە.
ئەمڕۆ هەینی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی گەنجێک بەناوی زریان هەورامی بڵاوکراوەتەوە باس لەوە دەکرێت کە ئەم گەنجە دەرمانخانەی هەبووە لە شەقامی پزیشکان لە شاری هەولێر و دوای ئەوەی بڕی (1000) دەفتەر دۆلاری لە هاوڵاتییان وەرگرتووە هەڵهاتووە و دیارنەماوە، هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لەسەر ئەو بابەتە بە مەودا میدیای راگەیاند "تا ئێستا هیچ کەسێک بۆ ئەو مەبەستە سکاڵای تۆمار نەکردووە".
ئەوە لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا چەند حاڵەتێکی هاوشێوە روویداوە و دیارترینیشیان کەیسی سڵێمان هەڵشۆی بوو کە چەندین دەفتەر دۆلاری لە هاوڵاتییان وەرگرتبوو بە ناوی بازرگانی کردن پێوەی و لە ناکاو مایە پووچبوونی خۆی راگەیاند.

ر. ر
بیروڕا