کوردستانی
سلێمانی؛ کەسێک بە تۆمەتی دزینی زیاتر لە دوو دەفتەر دۆلار و بڕێک زێڕ دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە زیاتر لە دوو دەفتەر دۆلار و بڕێک زێڕی دزیووە و هەموو پارە و ئاڵتونە دزراوەکە دەستیبەسەردا گیراوە.
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە زیاتر لە دوو دەفتەر دۆلار و بڕێک زێڕی دزیووە و هەموو پارە و ئاڵتونە دزراوەکە دەستیبەسەردا گیراوە.
ئەمڕۆ هەینی 10ی ئەیلولی 2021 پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "پاش ئەوەی ھاوڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد کە بڕی (8 ملیۆن و 450ھەزار دینار) و (17 ھەزارو 300 دۆلاری ئەمەریکی) و بڕێک زێڕی لێ دزراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچونەکانیان دەستپێکرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو پارە و زێڕەدا کە دزیبووی".
ئەوەشی خستووتەڕوو "تۆمەتبار (ک، غ،ع) لەدایکبووی 1984 لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لەئێستادا بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادان راگیراوە".
ر. ر
بیروڕا



