کوردستانی
داوایەک ئاڕاستەی سەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەکات بەمەبەستی ئامادەکردنی رێنمایی نوێ بۆ خولی داهاتووی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی هەرێم راوبۆچوونی فەرمیی خۆیان رەوانە بکەن بۆ پەسەندکردنی.
ئەمڕۆ هەینی 10ی ئەیلولی 2021 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەنوسراوێکی فەرمی داوایەکی ئاراستەی سەرجەم زانکۆکان کرد و رایگەیاند "بەمەبەستنی ئامادەکردنی رێنمایی نوێ بۆ خولی داهاتووی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، رایدەگەیەنین رابۆچونی فەرمی زانکۆکانتان لە رێگەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانکۆکانتان لەسەر پێداچوونەوە بە ناوەڕۆکی رێنمایی خوێندنی دبلۆمی باڵای یەک ساڵە و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کە هاوپێچکراوە بۆ(وەزارەتمان/ فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدان) رەوانە بکەن تاوەک و بخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزارەت بەمەبەستی پەسەندکردنی".
لە نوسراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو "بۆ زانین دواین وادە بۆ ناردنی راوبۆچوونەکانتان 15ی ئەیلولی 2021 تە".
ر. ر

بیروڕا