کوردستانی
مەزڵوم کۆبانێ: داعش لە رۆژئاوای کوردستان دەستی بە جموجۆڵ کردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند، لەپاش تەقینەوەكەی نزیك فڕۆكەخانەی كابول و كشانەوەی ئەمەریكا داعش هیوای ژیانەوەیان پەیداكردووە لە رۆژئاوای كوردستان و كەوتوونەتە جموجوڵ و ئەنجامدانی چالاکی.
مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە چاوپێکەودنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی نۆرس پرێس رایگەیاندووە "داعش لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا كەوتوونەتەوە جموجوڵ و چ ئەوان و چ ئەلقاعیدەش هیوایان پەیداكردووە پاش كشانەوەی ئەمەریكا لە ئەفغانستان و لە هەندێ شاری سوریا بە ئاشكرا ئاهەنگیان گێڕاوە بەتایبەت لە ئیدلیب".
ئەوەشی بە رۆژنامەکە وتووە "زوو زوو هەڕەشە دەنێرن بۆ رۆژئاوای كوردستان كە باسی گەڕانەوە دەكەن و دەڵێن ئەمەریكا لەوێش دەكشێتەوە".
بەرپرسانی کورد لە رۆژئاوای کوردستان و رۆژهەڵاتی سوریا نیگەرانن لەوەی کە ئەمەریکا لە سوریا بکشێتەوە و هەمان دۆخی ئەفغانستان لە سوریاش دووبارە ببێتەوە، بەڵام واشنتن پۆست لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمەریکی و هەسەدەوە رایگەیاند "لەم چەند مانگەی دواییدا ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا هەوڵی داوە مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات و بەرپرسانی دیکەی هەسەدە دڵنیابکاتەوە لەوەى دۆخی سوریا جیاوازە لە ئەفغانستان".
ر. ر

بیروڕا