عیراقی
مەبەستی سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ ئێران ئاشکرادەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە سبەینێ سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی دۆسییەی دابین کردنی وزە و ئاسایش و پەیوەندییەکانی نێوان سعودییە و ئێران بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا بگاتە تارانی پایتەختی ئێران.
بڕیارە سبەینێ سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی دۆسییەی دابین کردنی وزە و ئاسایش و پەیوەندییەکانی نێوان سعودییە و ئێران بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا بگاتە تارانی پایتەختی ئێران.
لە سەردانەکیدا بڕیارە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە گەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران کۆببنەوە و لەبارەی دۆسییەی ئاسایش و دابینکردنی وزە و پێدانی ڤیزا بە زیارەتکارە ئێرانییەکان بۆ عیراق بۆ شارەکانی نەجەف و کەربەلا گفتوگۆ بکەن.
بە پێی زانیارییەکان هاوکات گفتوگۆکردن لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعودییە و ناوەندگیری عیراق بۆ رەوینەوەی گرژییەکانیان یەکێکی دیکەیە لە تەوەری کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆک وەزیرانی عیراق و سەرۆک کۆماری ئێران.
ر. ر
ر. ر