کوردستانی
مەسعود بارزانی: داوادەکەین هەڵبژاردنی ئەمجارە ساختەکاری تێدا نەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکى پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، داوایان لە حزب و لایەنەکان کردووە لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا ساختەکاری تێدا نەبێت و چونکە نەتەوەیەکگرتووەکان چاودێری هەڵبژاردنەکە دەکەن.
سەرۆکى پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، داوایان لە حزب و لایەنەکان کردووە لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا ساختەکاری تێدا نەبێت و چونکە نەتەوەیەکگرتووەکان چاودێری هەڵبژاردنەکە دەکەن.
ئەمڕۆ شەممە 11ی ئەیلولی 2021 مەسعود بارزانی، سەرۆکى پارتی دیموکراتی کوردستان لە مەراسیمی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند "تێبینی زۆریان لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق هەبووە و دابەشکردنی کورسییەکان دادپەروەری تێدا نییە، چونکە هیچ سەرژمێرییەکی ورد نییە، بەڵام ئێمە بۆ پاراستنی پێگەی پارتی بڕیاری بەشداریکردنماندا".
ئاماژەی بەوەشكرد "داوای هەموو خەڵک و لایەنەکان ئەوەیە دەبێت هەڵبژاردنێکی خاوێن و بێ ساختەکاریی بێت و داخوازی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکانیشە، چونکە نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵێنیان داوە چاودێرییەکی ورد بکەن بۆ ئەوەی ئەمجارە ساختەکاری نەکرێت".
راشی گەیاند "هه‌ڵبژاردن راستترین و باشترین رێگه‌یه بۆ هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك كه له‌ده‌سه‌ڵاتدا بكرێت، پارتی خۆی خاوه‌نی بیرۆكه‌ی هه‌ڵبژاردنه و هه‌مووتان له بیرتانه له نه‌ورۆزی ساڵی 1991 له كاتی راپه‌ڕینی گه‌وره له شاری كۆیه، ئه‌و بانگه‌وازه‌مان ئاراسته‌ی هه‌موو جیهان و گه‌لی كوردستان كرد و كه ده‌مانه‌وێ هه‌ڵبژاردن بكه‌ین، له شه‌رعییه‌تی شۆڕشگێرییه‌وه بچین بۆ شه‌رعییه‌تی ده‌ستوری و قانونی به هه‌ڵبژاردن، ئه‌وه نه كه‌س فه‌رزی كردبوو له‌سه‌ر ئێمه و باوه‌ڕیش ناكه‌م ئه‌و كاته بیری له‌وه كردبێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه بۆ ئێمه وه‌كو پارتی، مه‌سه‌له‌كی مه‌بده‌ئی و قه‌ناعه‌ته، ئێستاش ئێمه ده‌ڵێین هه‌ر ئاڵوگۆڕییه‌ك له ده‌سه‌ڵاتدا له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه له رێگه‌ی دیموكراسییه‌وه بكرێت، به‌ڵام به كوده‌تا ئاڵوگۆڕی ناكرێت".
ر. ر
ر. ر
بیروڕا



