عیراقی
ژمارەی ئەو کەسانە ئاشکرا کران کە لە عیراق و هەرێمی کوردستان ڤاکسینیان وەرگرتووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ژمارەی ئەو کەسانەی ئاشکرا کرد کە لە هەرێمی کوردستان و عیراق ڤاکسینیان وەرگرتووە، بەپێی ئەو ئامارە بێت زیاتر لە چوار ملیۆن کەس ڤاکسینیان وەرگرتووە.
ئەمڕۆ شەممە 11ی ئەیلولی 2021 وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق رایگەیاند "لە عیراق و ھەرێمی کوردستان چوار ملیۆن و 15 ھەزار دۆزی ڤاکسین لە ھەموو جۆرەکانی دابەشکراوە، کە 505 ھەزاریان لە ھەرێمی کوردستان بووە".
ئاماژە بەوەشکراوە "پرۆسەی وەرگرتنی ڤاکسین لە مانگی ئەیلولدا خێراترە، بەشێوەیەک رۆژانە نزیکەی 100 ھەزار کەس ڤاکسینی وەرگرتووە".
س.س