کوردستانی
پەرلەمانتارێکی پێشووی نەوەی نوێ پەیوەندییکرد بە ریزەکانی یەکێتییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە 11ی ئەیلولی 2021 بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی پێشوازیکرد لە شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی کوردستان.
لەدیدارێکدا کە زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمان ئامادەیبوو، پەرلەمانتار شادی نەوزاد روونیکردەوە لەبەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی یەکێتی و رێزگرتن لە بنەماکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسی، بڕیاریداوە لە ئەمڕۆوە پەیوەندی بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بکات و لە چوارچێوەی فراکسیۆنی یەکێتی درێژە بە خزمەتەکانی بدات.
لەبەرانبەردا بافڵ تاڵەبانی وێڕای بەخێرھاتنی پەرلەمانتار شادی نەوزاد بۆ ناوڕیزەکانی یەکێتی، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد "یەکێتی ماڵی ھەموو ئازادیخواز و خەڵکێکە کە باوەڕی بە خەباتی مەدەنی، دیموکراسی و خزمەتکردنی خەڵکی خۆشەویستی کوردستان هەیە، بۆیە پێشوازی لەم بڕیارە دروستە دەکەین و داواکارین لەپەرلەمانتارانی یەکێتی پەرۆشانەتر پەرلەمان بکەنە سەنگەری بەرگریی لەداوا و مافە رەواکانی خەڵک و خزمەتکردنی زیاتری ھەرێم".
ھاوسەرۆک روونیشیکردەوە "یەکێتی ھێزێکی بەرپرسیارە بەرامبەر ئەزموونی ھەرێم و گلەیی و داواکاری کۆمەڵانی خەڵک، بۆیە لە ناڕەزایەتییەکان راناکەین و دەیکەینە سەرمایەی کۆشش و ھەوڵی زیاتر خزمەتکردن و چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان. لە هیچ کەسێکیشی قبوڵ ناکەین خەمسارد و کەمتەرخەم بێت بەرانبەر داواکارییە رەواکانی خەڵک".

س.س
بیروڕا