کوردستانی

پێناسی ئەلیکترۆنی بۆ ئەم مووچەخۆرانە دروستدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێناسی ئەلیکترۆنی بۆ ئەم مووچەخۆرانە دروستدەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

سەرۆكی یەكێتیی كەمئەندامانی كوردستان رایدەگەیەنێت پێناسێکی نوێ بۆ سەرجەم کەمئەندامانی هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن، ئاماژەی بەوەشکرد ئەو پێناسە ئەلیکترۆنییە.

سامان حسێن، سەرۆكی یەكێتیی كەمئەندامانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پێناسێکی نوێ بۆ سەرجەم کەمئەندامانی هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن، کەمئەندامان دەتوانن ئەو پێناسە لە هەموو دامودەزگاکان بەکاربهێنن".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو پێناسە ئەلیکترۆنییە لەم مانگەوە دەست دەکرێت بە دروستکردنی ئەو پێناسە بۆ کەمئەندامان، هەروەها ئەم پێناسە چاکسازییەکە لە ژمارەی کەمئەندامان و دەتوانرێت ئەو کەمئەندامانەی کۆچی دواییان کردووە یان لە دەرەوەی وڵاتن کەمئەندامی دیکە بخرێنە شوێنیان".

سەرۆكی یەكێتیی كەمئەندامانی كوردستان باسی لەوەشکرد "بۆ دەرکردنی ئەو پێناسە پشکنینی ناوێت، هەر رۆژە و ژمارەیەک کەمئەندام دیاری دەکرێن و سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکان دەکەن و وێنەیان دەگیرێت و پێناسەکانیان دەدرێتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan