کوردستانی
72 زیندانی بادینان مانیان لە خواردن گرتووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
نوێنەری کەسوکاری زیندانیانی بادینان رایدەگەیەنێت لە 6ی ئەیلولی 2021وە 72 زیندانی بادینان مانیان لە خواردن گرتووە، ئاماژەی بەوەشکردووە دۆخی تەندروستی بەشێکیان زۆر خراپە.
نوێنەری کەسوکاری زیندانیانی بادینان رایدەگەیەنێت لە 6ی ئەیلولی 2021وە 72 زیندانی بادینان مانیان لە خواردن گرتووە، ئاماژەی بەوەشکردووە دۆخی تەندروستی بەشێکیان زۆر خراپە.
لە راگەیەندراوێکدا ئەیھان سەعید، نوێنەری کەسوکاری زیندانیانی بادینان رایگەیاند "دوای سزادانی ھەندێک لە چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانی بادینان و دواخستنیی دادگایی بەشێکی زۆریان، لە بەرانبەر ئەو نادادی و ئەشکەنجەدانی سایکۆلجی و جەستەییە لە 6ی ئەم مانگەوە 72 زیندانی بادینان کە پێکدێن لە (رۆژنامەنوس، چالاکوان، مامۆستا، پێشمەرگەی دێرین، نوسەر و مامۆستای زانکۆ) مانیان لە خواردن گرتووە و ئێستا دۆخی بەشێکیان زۆرخراپە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "داوا لە نەتەوەیەكگرتووەكان، پەرلەمانی کوردستان و عێراق، دەسەڵاتی جێبەجێکار و دادوەریی و نوێنەرانی وڵاتان لە ھەرێم و بەغداد دەكەم سەردانی زیندانیان بکەن و فشار بکەن کە مافە یاساییەکانیان بۆ دابین بکەن، کە پێکهاتووە لە چەند خاڵێك، ئەوانیش، رێگەپێدان بۆ بینینی خێزان و پارێزەرەکانیان دابین بكەن کە بەپێی یاسا مافی ھەموو زیندانییەکە پارێزەری ھەبێت، هەروەها گواستنەوەی دەستگیرکراوەکان لە زیندانی ئاسایشی گشتی بۆ چاکسازی گەوران".

ئەوەش هاتووە "خاڵێكی دیكەی داواكارییەكانیان ئەوەیە، “دادگایی هەموو ڕاگیراوەکان دەستپێبکەن و یەکلایی بکرێنەوە کە زیاتر لە ساڵێکە بە مەبەست دادگایی ناکرێن".
كۆتا داواكاری نوێنەری کەسوکاری زیندانیانی بادینان لە دەسەڵاتدارانی هەرێم ئەوەیە "زیندانیەکان مەدەنین و ھیچ بەڵگەیان لەسەر نیە بۆ ئەو تۆمەتانەی دەخرێنە پاڵیان، بۆیە پێویستە بەپێی یاسای ژمارە (35)ی ڕۆژنامەگەری کوردی و یاسای ژمارە (11)ی خۆپیشاندان مامەڵەیان لەگەڵدابکرێت نەک یاسای 1ی ژمارە 21ی ساڵی 2003ی تێکدانی ئاسایشی ھەرێم".
س.س
بیروڕا