عیراقی
تیرۆیستێک دەستگیرکرا؛ بە نیاز بووە تەقینەوە لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی عیراق دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی راگەیاند کە گروپێکی دروستکردووە و پیلانیان هەبووە تەقینەوە لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن.
لە راگەیەندراوێکدا شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربازی عیراق رایگەیاند "له‌سه‌ر راسپارده‌ی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان به سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری ناوخۆ و بریكاری وه‌زیری ناوخۆ بۆ كاروباری هه‌واڵگری و به‌دواداچوونی فیدڕاڵی، هێزه‌كانیان توانیویانه تیرۆریستێك به‌ناوی (ئه‌بو ئیبراهیم دابق) كه سه‌رپه‌رشتیاری ویلایه‌تی باكوری عێراقی داعش بوه ده‌ستگیربكه‌ن".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئه‌و تیرۆریسته ده‌ستگیركراوه داواكراو بوه له هه‌رێمی كوردستان و عیراق، به‌رپرسی پێكهێنانی مه‌فره‌زه‌ی تیرۆرستان بووه، مه‌فره‌زه‌یه‌كی له پارێزگاكانی كه‌ركوك و ئه‌نبار پێكهێناوه و پاشان ده‌ستگیركراون، هه‌روه‌ها مه‌فره‌زه‌یه‌كی دیكه‌شی له هه‌رێمی كوردستان پێكهێناوه و ئه‌وانیش ده‌ستگیركراون كه پیلانیان هه‌بووه بۆ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌ناو هه‌رێمی كوردستان".
باسی له‌وه‌شکراوە "پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش، زیاتر له مانگێك و نیوی پێویست بووه له هه‌وڵ و به‌دواداچوونه‌كانیان له پارێزگاكانی كه‌ركوك، نه‌ینه‌وا، به‌غدا و ئه‌نبار، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراوه هاوسه‌ری یه‌كێك له‌و تیرۆریستانه‌یه كه پێشتر ده‌ستگیركراوه كه كاری سه‌ره‌كی هاورده‌كردنی چه‌كی بێده‌نگ و بۆمبی چێندراو بوه له هه‌ولێر و به‌رپرس بوه به‌ناوی "گره‌نتی" كه كه‌فاله‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی كردوه ویستوویانه له موسڵه‌وه بچنه شاری هه‌ولێر، هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆرستی له هه‌رێمی كوردستان كردووه".
ئەوەشخراوەتەڕوو "له‌ئێستادا رێوشوێن به‌رانبه‌ر ئه‌و تیرۆرسته گیراوه‌ته‌به‌ر و ره‌وانه‌ی دادگا كراوه، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی سزای یاسایی به‌رانبه‌ر به كار و كرده‌وه‌كانی".
ئەوەشخراوەتەڕوو "له‌ئێستادا رێوشوێن به‌رانبه‌ر ئه‌و تیرۆرسته گیراوه‌ته‌به‌ر و ره‌وانه‌ی دادگا كراوه، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی سزای یاسایی به‌رانبه‌ر به كار و كرده‌وه‌كانی".
س.س