کوردستانی

مەودا میدیا زانیاری لەبارەی کوشتنی دوو کوڕ و باوكێک دەخاتەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەودا میدیا زانیاری لەبارەی کوشتنی دوو کوڕ و باوكێک دەخاتەڕوو
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی دوێنێ لە ناو بازاڕی قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر بەهۆی شەڕی منداڵەوە دەمەقاڵێ لە نێوان دوو بنەماڵەدا روودەدات، لە ئەنجامدا باوکێک و دوو کوڕی دەکوژرێن.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی دوێنێ شەممە 11ی ئەیلولی 2021 لە ناو بازاڕی قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر بەهۆی شەڕی منداڵەوە دەمەقاڵێ لە نێوان دوو بنەماڵەدا روودەدات، لە ئەنجامدا باوکێک و دوو کوڕی دەکوژرێن بە ناوەکانی (محەمەد قادر عەباس، شێروان محەمەد قادر، بەدر محەمەد قادر)".

ئاماژەی بەوەشکرد "دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت کەوا لەسەر کێشەی منداڵ دەمەقاڵێ لەنێوان ئەو دوو بنەماڵەیە دروستبووە".

ئەوەشی خستەڕوو "بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم رووداوە کردەوە و دەستکرا بە لێکۆڵینەوە بۆ ئەوەی بکەرانی تاوانەکە دەستگیر بکرێن و  بدرێنە دادگا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan