کوردستانی
سەباح هەورامی: ژمارەیەك حاڵەتی كەڕوی رەش تۆمارکراون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، دوای تووشبوونی ژمارەیەک هاوڵاتیی بە کۆرۆنا نیشانەکانی کەڕوی رەشیان تێدا دەرکەوتووە و دەرکەوتووە کە تووشووشی کەڕوی رەشبوون و لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئەیلولی 2021 سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند "ژمارەیەك حاڵەتی كەڕوی رەش لە سلێمانی تۆماركراوە، كە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تووشی كەڕوی رەش بوون، تووشبووەكان لە ژێر چاودێری پزیشكیدان و هەوڵی بنەبڕكردنی نەخۆشیەكە دەدرێت".
لە ماوەکانی رابردوودا سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، نەخۆشی کەڕوی رەش و هەموو نەخۆشییە میکرۆبی وڤایرۆسییەکانی دیکەش لەئەنجامی نەبوونی پاک و خاوێنی و لاوازبوونی بەرگری جەستە دروست دەبن بەتایبەت کەئەو کەسە نەخۆشی درێژخایەنی هەبێت.
باسی لەوەشکردووە، وەزارەتی تەندروستی توانای دیاریکردن و پێدانی چارەسەری بەو نەخۆشییەی هەیە، بۆیە پێویست ناکات لەم کاتەدا خەڵک بترسێندرێت و تەنها پاک و خاوێنی بەگشتی بکرێتە بنەمای خۆپارێزی رێگری سەرەکی دەبێت لە تووشبوونی کەسانی دیکە بەو نەخۆشییە.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا