عیراقی

دانیشتنەکانی پەرلەمانی عیراق دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دانیشتنەکانی پەرلەمانی عیراق دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ماوەیەکی زۆرە دانیشتنەکانی راگرتووە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێکی کورتدا فەرمانگەى راگەیاندنى ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرایکرد لە سەرەتای ئەم هەفتەیە دانیشتنەکان دەستپێدەکاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 17ی ئەیلولی 2021 فەرمانگەى راگەیاندنى ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "رۆژى دووشەممە  20ی ئەیلولی 2021 کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ کۆبوونەوە ئاساییەکانى ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێدەکەنەوە".

ئەوە جێگەی ئاماژەیە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەنەکردووە کە کارنامەی کۆبوونەوەکەی رۆژی دووشەممە چی دەبێت.

س،س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان