عیراقی

داوای زیادکردنی دەرماڵەی ئەم توێژە دەکرێت بە بڕی 150 بۆ 300 هەزار دینار

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوای زیادکردنی دەرماڵەی ئەم توێژە دەکرێت بە بڕی 150 بۆ 300 هەزار دینار
مەودا میدیا-


 سەندیكای مامۆستایانی عیراق داوای زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایان بەبڕی 150 بۆ 300 هەزار دینار و دابینكردنی زەوی و دەستپێكردنەوەی سەرەمووچە و بەرزە مووچە دەکات.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا عەباس سودانی، سەرۆكی سەندیكای مامۆستایانی عیراق رایگەیاند "سەندیكاكەیان پرسی دواكەوتنی مووچەی دەستە پەروەردەییەكان و هەڵوەشانەوەی یاسای 21ی تایبەت بەگواستنەوەی دەسەڵاتەكان تاوتوێكردووە، هەروەها داوای زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایان بەبڕی 150 بۆ 300 هەزار دینار و دابینكردنی زەوی و دەستپێكردنەوەی سەرەمووچە و بەرزە مووچە دەکات".

ئاماژەی بەوەشکردووە "لەخەرجكردنی بەرزە مووچەدا كێشە هەیە كە ئەویش پەیوەستە بەوەزارەتی داراییەوە، ئەمە جگە لەدواكەوتنی مووچە كە ئەویش دیسان پەیوەندی بەلایەنی ئیداری نێوان وەزارەتی دارایی و ئەنجوومەنی پارێزگاكانەوە هەیە".

هاوکات سەرۆكی سەندیكای مامۆستایانی عیراق هۆشداریشیداوە لەوەی وەزارەتی پەروەردە ساڵانە گیرۆدەیە بەدەست نەبوونی بودجەی شایستە بەوەزارەتەكەیان كە بەشی زۆری بودجەكە بۆ پرۆگرام و چاپكردنی كتێب دەڕوات، دەشڵێت "پێویستیان بەكردنەوەی خوێندنگەی نوێیە لەپێناو چارەسەركردنی كەمی بینای تایبەت بەخوێندنگە".

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان