عیراقی

لە رۆژی هەڵبژاردن قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەندرێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رۆژی هەڵبژاردن قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەندرێت؟
مەودا میدیا-

وتەبێژی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق رایگەیاند، لە رۆژی هه‌ڵبژاردندا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ عیراق راناگەیندرێت و هاتوچۆی ئۆتۆمبێل ئاسایی دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە ته‌حسین خه‌فاجی، وته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فه‌ڕمی عیراق رایگەیاند "هه‌موو هێزه‌ چه‌كداره‌كان ئاماده‌ ده‌بن بۆ دابینكردنی ئارامی له‌ رۆژی هه‌ڵبژاردندا، جگه‌ له‌ هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر و حه‌شدی شه‌عبی كه‌ وه‌ك هێزی یه‌ده‌كی سه‌رۆكی هێزه‌ چه‌كداره‌كان ئاماده‌ ده‌بن".

ئاماژە بەوەشکرد "هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌ ناوچه‌كانی خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن، له‌ دابنیكردنی ئارامی و بڵاوه‌پێكردن له‌ ناوچه‌كانی بنكه‌ی ده‌گدان و دابینكردنی ژماره‌ی هێزه‌كان به‌پێی پێویست بۆ پاراستنی ته‌واوه‌تی و جێبه‌جێكردنی پلانی ئه‌منی له‌و ناوچانه‌".

دوو پاتیشیکرداوە، کە هاتوچۆ له‌ رۆژی هه‌ڵبژاردندا بۆ پیاده‌ و بۆ ئۆتۆمبێل ئاسایی ده‌بێت و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ جێبه‌جێ ناكرێت.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان