عیراقی
فڕۆکەوانی عیراق مەرج بۆ ئەم گەشتیارانە دادەنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عیراق لەبارەی هاتنی ئەو گەشتیارانە بڕیاریدا لەبارەی ئەو گەشتیارانەی کە لە ئێرانەوە دێنە عیراق بە مەبەستی بەشداریکردن لە رێورەسمە ئایینییەکان.
بەپێی نووسراوێكی فەرمیی دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی عیراق، ئەمساڵ 60 هەزار ئێرانی دەتوانن بێنە عیراق و بەشداری لە رێوڕەسمە ئایینییەكانی چلەدا بكەن.
نووسراوەكە مەرجی وەرگرتنی ڤیزای بۆ گەشتیاران دیاریكردووە و تیادا هاتووە "دەبێت گەشتیارانی ئێرانی، لە باڵیۆزخانەی عیراق لە تاران ڤیزای گەشتكردن بۆ عیراق وەربگرن".
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی ئێرانی كرد و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا، كازمی و ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆكی ئێران رایانگەیاند "ڤیزای نێوان عیراق و ئێران هەڵگیراوە و هاوڵاتییانی هەردوولا دەتوانن بەبێ ڤیزا لە فڕۆكەخانەكانەوە گەشتبكەن".
س.س