عیراقی
لەبارەی مووچەی فەرمانبەران و باهای دۆلارەوە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی عیراق لەمساڵدا ئەندامێکى لیژنى دارایی ئەنجومەنى نوینەرانى عیراق دڵنیایی دەدات و لەبارەى بەهای دۆلاریش لە ساڵانى داهاتودا پیشنیارێک ئاراستەى بانکى ناوەندى عیراق دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە ناجى سەعیدى، ئەندامى لیژنەى دارایى لە ئەنجومەنى نوینەرانى عیراق بە میدیاکانی رایگەیاند "مووچەى فەرمانبەران لە بودجەى ئەمساڵدا گەرەنتى کراوە و هیچ مەترسیەکى لەسەر نییە، لەهەمانکاتدا هیچ کورتهێنانێک لە بودجەدا نییە بە پێچەوانەوە پارەى زیاتر هەیە لەوەى لە بودجەدا دیاریکراوە، بۆیە پێویستە ئەو پارە زیادەیە لە سەرەمووچە و بەرزەمووچەى فەرمانبەرندا خەرج بکرێت".
لە بارەی بەهای دۆلارەوە ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر بانکى ناوەندى شکست بهێنێت لە سیاسەتى بەرزکردنەوەى نرخى دۆلار، پێویستە لە ساڵانى داهاتوودا گۆڕانکارى لە نرخى دۆلاردا بکات و بیگەڕێنێتەوە بۆ نرخى پێشووى.
ر. ر