عیراقی
دادگا دەکەوێتە هەڵەوە و بڕیاری لەسێدارەدان بۆ پیاوێکی بێ‌تاوان دەردەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ماوەیەک پێش ئێستا ژن و مێردێکی خەڵکی بابل کێشە دروست دەبێت لەنێوانیاندا و ژنەکە دیار نامێنێت و پۆلیس ئاگادار دەکرێتەوە، دواتر مێردەکەی دان دەنێت بە کوشتنی ژنەکەیدا، بۆیە بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەردەچێت، بەڵام لەئێستادا ژنەکە دەرکەوتووەتەوە و سەلامەتە.
میدیا عیراقییەکان ماوەیەک پێش ئێستا بڵاویانکردەوە، ژن و مێردێكی خه‌ڵكی بابل ناكۆكی له‌نێوانیاندا دروست ده‌بێت و ژنه‌كه دیار نامێنێت، مێرده‌كه پۆلیس ئاگادار ده‌كاته‌وه له‌دیار نه‌مانی ژنه‌كه‌ی، پۆلیس مێرده‌كه‌ی ده‌ستگیر ده‌كات و ماڵی باوكی ژنه‌كه‌ش سكاڵای له‌سه‌ر تۆمارده‌كه‌ن و به‌وه تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن كه كچه‌كه‌یان واتا ژنه‌كه‌ی خۆی كوشتووه، دوای چه‌ند هه‌فته دان پێدانانی پیاوه‌كه بڵاو ده‌كرێته‌وه كه له نزیك روباری دیجله ژنه‌كه‌ی سوتاندووه و دواتریش فڕێی داوه‌ته روباره‌كه‌وه، بۆیە بڕیاری له‌سێداره‌دان بۆ پیاوەکە ده‌ردەچێت.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا ژنه‌كه دۆزرایه‌وه كه له شاری دیوانییه و له ته‌ندروستییه‌كی باشدایه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه له‌ژێر كاریگه‌ری ماڵی باوكی ژنه‌كه ئه‌و پیاوه له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا دان پێدا انی پێكراوه‌و بۆی دیاریكراوه كه چی بڵێت، باوكی پیاوەکە له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌ڵێت "ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌مانزانی كوره‌كه‌مان بێتاوانه، به‌ڵام كه‌س گوێی لی نه‌گرتین و پۆلیسی بابل به كاره‌با و به لێدان كوره‌كه‌میان ناچار كردووه ئه‌و دان پێدانه بخوێنته‌وه كه‌بۆی نوسراوبوو".
جێگای ئاماژەیە، دوای دۆزینه‌وه‌ی ژنه‌كه ده‌ست به‌جێ مێرده‌كه ئازاد كرا، ئه‌م بابه‌ته تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی عیراقی هه‌ژاندووه، مسته‌فا كازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ران و به‌شدارانی ئه‌و كه‌یسه‌ی راپێچی لێكۆڵینه‌وه كردووه.
س.س