کوردستانی
ئاسایش دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی دزیکردن لە ماڵان، دوو دەمانچەی جۆرەکانی کڵۆک و ویلتەری دزیوە و لەگەڵ چەند پارچە زێڕێک و پارەدا.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە "هێزەکانى بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى بە سەرپەرشتى و رێنمایی دەزگاى ئاسایشى هەرێم بە فەرمانى دادوەر توانیان لە رۆژی 13ی ئەیلولی 2021 تۆمەتبارێک بە ناوی (ج, ع, ع) لەدایکبووی ساڵی 1979 دەستگیربکەن لە قەزای دوکان کە دزی لەماڵان کردووە و دوو دەمانچەی جۆری کڵۆک و ویلتەر و زیاتر لە پێنج سەد هەزار دینار و چەند پارچە زێڕێکی دزیبوو".
ئاماژەی بەوەشکرد "چەندین فەرمانی دەستگیرکردنی پێشوی هەبووە لە لایەن دادگا لەسەر هەمان تۆمەت، پێشینەی گرتن و سزادانی بۆ ماوەی یانزە ساڵ زیندانی هەبووە , دوای ئازادکردنی دەستی داوەتەوە ئەنجامدانی هەمان تاوان ,تۆمەتبار بەپێی مادەی (446) لە یاساى سزادانى عیراقى دەستگیرکراوە و دواتر بە پێی تایبەتمەندی تاوانەکەی رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دوکان کراوە".
س.س

بیروڕا