عیراقی

بڕیارێکی نوێ لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێکی نوێ لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە
مەودا میدیا-

ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عیراق دیاریکراو بڕیاردرا تا بەرەبەیانی رۆژی نۆی تشرینی یەکەم بەردەوامبێت، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاند %70ی هاوڵاتیyان کارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عیراق رایگەیاند "بە بڕیارێکی نوێی ئەنجومەنی کۆمیسیاران، رێگە بە کاندیدانی ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو دەدرێت، تا کاتژمێر شەشی بەیانی رۆژی نۆی مانگی تشرینی یەکەمی داھاتوو، بانگەشەی خۆیان بۆ ھەڵبژاردنەکان بکەن".

ئاماژەی بەوەشکرد "بڕیارەکە پشت بەستن بە مادەی 22 لە یاسای ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران ژمارە نۆ بۆ ساڵی 2020 دەرکراوە، کە جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان، بەپێی یاساکە مافێکی رەوای کاندیدانە کە لە بەرواری پەسەندکردنیان لەلایەن کۆمیسیۆنەوە دەستپێدەکات و لە 24 کاتژمێر بەرلە دەست پێکردنی دەنگدان، کۆتایی دێت".

ئەوەشی خستووتەڕوو، تاوەکو ئێستا 17 ملیۆن کەس لە عیراقدا کارتی دەنگدانیان تازەکردووەتەوە، کە دەکاتە %70ی رێژەی دەنگدەران.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان