عیراقی

هۆشدارییەکی توند لە مستەفا کازمییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشدارییەکی توند لە مستەفا کازمییەوە
مەودا میدیا-

 سەرۆک وەزیرانى عیراق هۆشداریدەدات لەو هەوڵانەی بۆ کڕینی دەنگ دەدرێت و رایگەیاند، نابێت هاوڵاتییان باوه‌ڕ به‌ به‌ڵێنی دامه‌زراندن و دابه‌شكردنی زه‌وی بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌مانه‌ به‌ڵێنی درۆن.

مسته‌فا كازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگەیاند "چەند رۆژێک ماوە بۆ هەڵبژاردن، متمانەمان هەیە و گەشبینین بەوەى پڕۆسەیەک دەبێت کە پێشتر هاوشێوەى نەبووە لەرووى پاکى و نەزاهەتەوە، هەروەها ته‌واوی پێداویستییه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنمان دابینكردووه‌ له‌ رووی ئه‌منی، لۆجێستی، دارایی،  هیچ شتێك نه‌ماوه‌ ته‌نیا كات نه‌بێت".

جەختیشیکردەوە "رێگر دەبن لە هەر هەوڵێک بۆ کڕینى دەنگ لەڕێگەى بەڵێنی دامەزراندنى وەهمی و دابەشکردنى زەوى، وتیشی، هەر بەڵێنێکی لەو شێوەیە بە خەڵکی بدرێت درۆن و دورە لە راستییەوە و جێبەجێ ناکرێن".

بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە 10 تشرینی یەكەمی 2021 بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت. 

ر. ر


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان