عیراقی

بڕیار لەسەر دابەشکردنی زەوی بەسەر هاوڵاتییاندا درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیار لەسەر دابەشکردنی زەوی بەسەر هاوڵاتییاندا درا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە دەنگ لەسەر میکانیزمى دابەشکردنى زەوى نیشتەجێبوون بەسەر هاوڵاتییاندا لە ئەنجومەنی وەزیرانى عیراق درا. 

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا خالد بتال، وەزیرى پلاندانانى عیراق لەدواى کۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیرانى عیراق رایگەیاند "ئەنجومەنى وەزیران لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆیدا دەنگیدا لەسەر دابەشکردنى زەوى نیشتەجێبوون بەسەر هاوڵاتییاندا".

ئاماژەی بەوەشكرد "هاوکات لەگەڵ دابەشکردنى زەوى نیشتەجێبووندا بەسەر هاوڵاتییان قەرزیش لەلایەن بانکە حکومییەکان بۆ هاوڵاتییان دابین دەکرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەنجومەنی وەزیران هەر لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆدا بڕیاریدا هەلى وەبەرهێنان بۆ دروستکردنى نەخۆشخانەى شێرپەنجە لەشارى بەغدا، برەخسێنرێت".

ر. ر




Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان