عیراقی
سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ئەو باوکە دەرکرد کە منداڵەکەی ئەشکەنجەدەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رۆژی پێنجشەممە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە عیراق بڵاوکرایەوە، کە نیشانی دەدات باوکێک بە قورسی ئەشکەنجەی منداڵەکەی دەدات.
رۆژی پێنجشەممە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە عیراق بڵاوکرایەوە، کە نیشانی دەدات باوکێک بە قورسی ئەشکەنجەی منداڵەکەی دەدات.
ئەمڕۆ هەینی 24 ئەیلولی 2021 نوسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند "بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ئەو باوکە دەرچووە، کە یەکێک لە منداڵە کوڕەکانی ئەشکەنجە دەدات".
هاوکات سەرۆک وەزیرانی عیراق، داوای لە بەرپرسانی دادوەری کردووە تا کۆتایی لەگەڵ ئەو دۆسییەدا بڕۆن و هەر سزایەک یاسای عیراقی دەیگرێتەوە دژی ئەو باوکە بیگرنەبەر.
لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت منداڵێک بە قورسی ئەشکەنجەدراوە و هەموو گیانی خوێنی لێدێتەخوارەوە و دەپاڕێتەوە لە باوکی کە ئیتر کۆتایی بە ئەشکەنجەی بهێنێت، و منداڵەکە لەلایەن باوکییەوە زنجیرکراوەتە ملی و ئەشکەنجەدراوە، لەگەڵ ئەوەش شوێنەکە تەنها ئەو باوک و کوڕەی لێنییە و کەسی دیکە لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت.
ر. ر