عیراقی

مستەفا کازمی پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مستەفا کازمی پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، چەند رۆژێكی كەم ماوە لەبەردەم گەلەكەمان بۆ ئەوەی ئایندەی خۆی لە رێگەی بەشداریكردنی فراوان و هەڵبژاردنی دروستەوە بنەخشێنێت.
  
 ئەمڕۆ هەینی 24ی ئەیلولی 2021 مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە تویتێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی "بڕوا بەوانە مەكەن گفتی وەهمی دەدەن بۆ دامەزراندن و پارچە زەوی و دەنگ دەكڕن، گوێ لەوانەش مەگرن هەڕەشە دەكەن، دووریان بخەنەوە لە هەڵبژاردنێكی ئازاد و بێگەرد". 
  
رۆژی چوارشەممەش لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق مستەفا کازمی هۆشداریدا لە هەوڵەکانى کڕینى دەنگ لەڕێگەى (دامەزراندنى وەهمى)یەوە و بەڵێنیدا رێگە بە گەندەڵى و ساختەکاریی نەدات لە هەڵبژاردنى داهاتوودا.  

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان