عیراقی
بڕیاری دەستگیرکردن بۆ بەشداربووانی کۆنگرەکەی هەولێر دەرچوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی دادگای باڵای عیراق بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ بەشداربووانی کۆنگرەی "بانگەشەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی عیراق لەگەڵ ئیسرائیل" لە ھەولێر دەرکرد، کە رۆژی هەینی 24ی ئەیلولی 2021 بەڕێوەچوو.
ئەنجومەنی دادگای باڵای عیراق بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ بەشداربووانی کۆنگرەی "بانگەشەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی عیراق لەگەڵ ئیسرائیل" لە ھەولێر دەرکرد، کە رۆژی هەینی 24ی ئەیلولی 2021 بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی ئەیلولی 2021 لە راگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی دادگای باڵای عیراق رایگەیاند "دادگای لێکۆڵینەوەی یەکەمی کەرخ بە پشت بەستن بەو زانیارییانەی بۆی بەرزکراوەتەوە لەلایەن راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەییەوە یاداشنامەی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ویسام حەردان دەرکردووە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە کۆنگرەکە".
ئەوەش هاتووە "ئەنجومەنی دادگای باڵای عیراق یاداشتنامەی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ھەریەک لە میسال ئالوسی و سەحەر کەریم فەرمانبەر لە وەزارەتی رۆشنبیری بە ھەمان تۆمەت دەرکردووە".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو "بە ئاشکرابوونی ناوی بەشداربووانی دیکەی کۆنگرەکە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەوانیش دەردەکرێت و بەپێی یاسا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت".
س،ر