عیراقی
موقتەدا سەدر پەیامێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێبەری رەوتی سەدر لەسەر کۆنگرەکەی ھەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت "هێشتا چاوەڕوانی دەستگیرکردنی ئەندامانی کۆنگەرەکەین و ئەگەر دەستگیر نەکرێن کاردانەوەی توندمان دەبێت بەرانبەر هەولێر".
رێبەری رەوتی سەدر لەسەر کۆنگرەکەی ھەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت "هێشتا چاوەڕوانی دەستگیرکردنی ئەندامانی کۆنگەرەکەین و ئەگەر دەستگیر نەکرێن کاردانەوەی توندمان دەبێت بەرانبەر هەولێر".
ئەمڕۆ چوارشەممە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر لەسەر کۆنگرەکەی هەولێر رایگەیاند "دەبێت سەرجەم ئەندامانی کۆنگرەکە دەستگیربکرێن، ئەگەر دەستگیریان نەکەن کاردانەوەی توندمان دەبێت بەرانبەر هەولێر".
رۆژی هەینی 24ی ئەیلولی2021 ژمارەیەک کەسایەتیی عەرەب لە شاری هەولێر، کۆنگرەیەکیان لەژێر ناوی (السلام والاسترداد) ئەنجامدا. بەشێک لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی عیراق و ئیسرائیلیان کرد، بەشێکشیان دژی ئەوە وەستانەوە و هۆڵی کۆنگرەکەیان جێهێشت.
ر. ر