کوردستانی

گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ  لە گەڕەکی راپەڕینی قەزای چەمچەماڵ گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ خۆی خنکاند و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.

شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی ئەیلولی 2021 لە گەڕەکی راپەڕینی قەزای چەمچەماڵ گەنجێک خۆی خنکاند و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا".

ئاماژەی بەوەشکرد "گەنجەکە ناوی (س، و) و تەمەنی 21 ساڵە، دوای هێنانی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی چەمچەماڵ بە مەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan