ئابووری
ئاڵتوون بۆ دووه‌م هه‌فته به‌رده‌وامه له دابه‌زین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ود میدیا-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بۆرسه‌ى ئاڵتوون، نرخى ئاڵتوون به‌هه‌مان شێوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو ده‌ستیكرد به دابه‌زین به‌راورد به سێ هه‌فته‌ى رابردوو 367 دۆلار دابه‌زی.
به‌پێى بۆرسه‌ى جیهانیی، نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى ئاڵتوون له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بازاڕ بۆ 4015 دۆلار دابه‌زینى تۆماركرد و بۆ دووه‌م هه‌فته له‌سه‌ر یه‌ك به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو ئاڵتوون دابه‌زینى تۆماركرد.
له ماوه‌ى كه‌متر له دوو هه‌فته‌دا نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى ئاڵتوون به 4381 دۆلاره‌وه بۆ 4015 دۆلار دابه‌زیووه، واته بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك 367 دۆلار دابه‌زینى تۆماركردووه.
بازاڕه‌كانى جیهان بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه پێشبینى دابه‌زین و به‌رزبوونه‌وه "ناجێگریی" نرخى ئاڵتوون ده‌كه‌ن له لایه‌ك به‌هۆى ئه‌گه‌رى رێككه‌وتن و چین و ئه‌مه‌ریكا، له لایه‌كى تریش كه‌مكردنه‌وه‌ى سو‌و له لایه‌ن بانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا كه‌بڕیاره كۆتایی ئه‌م مانگه بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت.
ع
بیروڕا


