عیراقی

وەزارەتی دارایی لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی عیراق ئاشكرای كرد، گۆڕینی بەهای دۆلار بەرانبەر دیناری عیراقی بووەتە هۆی زیادبوونی یەدەگی بانكی ناوەندی بۆ 60 ملیار دۆلار، ئاماژەی بەوەشکرد یەدەگی بانكەكە لە كۆتا مانگی ساڵی رابردوو 54 ملیار دۆلار بووە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "لەماوەی 9 مانگی رابردوودا بە وردی چاوێری ئاماژەكانی دابەزینی بەهای دینار بەرانبەر دۆلاریان كردووە، بەپێی ئاماژەكان ئەو پرۆسەیە بووەتە هۆی زیادبوونی یەدەگی بانكی نێودەوڵەتی بە بڕی 6 ملیار دۆلار".

ئاماژە بەوەشکراوە "یەدەگی بانكەكە لە كۆتا مانگی ساڵی رابردوو 54 ملیار دۆلار بووە، بەڵام تاوەكو مانگی نیسانی ئەمساڵ گەیشتووەتە 60 ملیار دۆلار، ئەوەش دوای جێبەجێ كردنی رێوشوێنەكانی چاكسازی".

وەزارەتی دارایی عیراق وتویەتی "گۆڕانكاری لە نرخی دراودا بووەتە هۆی دابەزینی خواست لەسەر دراوی بیانی و بەشێوەیەكی ئیجابی كاریگەری كردووەتە سەر كەمبوونەوەی هاوردە و زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆیی".

باس لەوەشکراوە "لەماوەی 9 مانگی ئەمساڵدا لەكاتێكدا كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبووەتەوە گۆڕینی نرخی دینار بەرانبەر دۆلار بووەتە هۆی زیادبوونی چالاكی بازرگانی، هەروەها بووەتە هۆی وەستاندنی پڕكردنی بازاڕەكان بە كاڵای هەرزان كە ئەوەش هۆكاری كەمبوونەوەی بەرهەمی ناوخۆیی بوو".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان