عیراقی

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ماوەی دەنگدانی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ماوەی دەنگدانی راگەیاند
مەودا میدیا-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە کاتژمێر 7:00ـی بەیانیی پرۆسەی دەنگدان دەستپێدەکات و لە کاتژمێر 6:00ـی ئێوارەدا بنکەکانی دەنگدان بەڕوی هاوڵاتییاندا دادەخرێن.

ئەمڕۆ پێنجی تشرینی یەکەمی 2021 کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، رۆژی 10ی تشرینی یەکەم پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر 7:00ـی بەیانیی دەستپێدەکات و  لە کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە کۆتایی دێت.

ئەوە لە کاتێکدایە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو کە دەکاتە 10ی تشرینی یەکەم ی 2021 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە 24 ملیۆن کەس مافی دەنگدانی هەیە . 

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان