کوردستانی

شەوی رابردوو لە کەرکوک چی روویدا؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەوی رابردوو لە کەرکوک چی روویدا؟
مەودا میدیا-

درەنگانی شەوی رابردوو لەلایەن هێزەکانی لیوای 61ی تایبەتی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق بە ھاوبەشی لەگەڵ پۆلیسی فیدڕاڵی زیاتر لە 30 گەنجی کوردیان لە گەڕەکی شۆرجە شاری کەرکوک بە بیانووی ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەستگیرکرد.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، درەنگانی شەوی رابردوو لەلایەن هێزەکانی لیوای 61ی تایبەتی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق  بە ھاوبەشی لەگەڵ پۆلیسی فیدڕاڵی نزیکەی 30 گەنجی کوردیان لە گەڕەکی شۆرجە شاری کەرکوک بە بیانووی ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەستگیرکرد، هەروەها لە گەڕەکانی شۆریجە و رەحیماوا ماڵ بە ماڵ دەگەڕاون و پشکنینیان ئەنجام داوە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراقیان راگەیاندووە کە دەبێت دۆخی کەرکوک ئارام بکرێتەوە و ئەو هێزانە لە گەڕەکە کوردییەکان دووربخرێنەوە و گەنجە دەستگیرکراوەکانیش ئازاد بکرێن.

هەروەها بەپێی زانیارییە دەستکەوتووەکان، شەوی رابردوو هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەرەکانی پردێ و قەرەهەنجیر و هێزی کۆماندۆی تایبەتی سەر بە جەعفەر شێخ مستەفا لەناو بارەگای فەرماندەیی گشتی خرابوونە حاڵەتی ئامادە باشییەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد