کوردستانی
نەخۆشخانەی فێرکاریی شەهیدانی قەڵادزێ هۆشداریدهدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نەخۆشخانەی فێرکاریی شەهیدانی قەڵادزێ بەهۆی زۆربوونی ژمارەی توشبووانی کۆرۆناوە سەردانیکردنی نەخۆش و بەتایبەت تووشبووانی کۆرۆنای قەدەغەکرد.
نەخۆشخانەی فێرکاریی شەهیدانی قەڵادزێ بەهۆی زۆربوونی ژمارەی توشبووانی کۆرۆناوە سەردانیکردنی نەخۆش و بەتایبەت تووشبووانی کۆرۆنای قەدەغەکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی تشرینی یەکەمی 2021 نەخۆشخانەی فێرکاریی شەهیدانی قەڵادزێ راگەیەندراوێکی بڵاکوردەوە کە تێیدا هاتووە "بەهۆی ئەوەی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەبەرزترین ئاستدایە و رۆژ بە رۆژ بەرە و هەڵکشان دەچێت، لەمەودوا سەردانیکردنی نەخۆش و تایبەت تووشبووانی کۆرۆنا بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە ".
ئەوەشی خستووتەڕوو "سەرجەم قاوشەکانی تابیەت بە تووشبووانی کۆرۆنا پڕ بوونە و لەئێستادا بەشی هەناوی و چەند بەشێکی دیکەی نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ چۆڵ دەکرێن و تووشبووانی کۆرۆنای لێ دەهێڵدرێنەوە ".
ر. ر
ر. ر